زۆر شەڕکردنی هاوسەران پێکەوە لەڕاستیدا واتا زۆر یەکیان خۆشدەوێت

PM:07:51:03/12/2021

19224 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ڕاپرسیەکی نوێ ٪٤٤ ی هاوسەرەکان باوەڕیان وایە شەرکردن لە جارێک زیاتر لە هەفەتەیکدا یارمەتیان دەدات بۆ هێشتنەوەی پەیوەندیەکەیان بە تەنردوسی و ماوەیەکی درێژتر.

ماڵپەڕی "برایت سایت" بەم شیوەیە باسی ئەم پرسە دەکات

لەڕاستیدا ئەو هاوسەرانەی کە ئاسایی دەمەبۆڵەیان هەیە بەڵام لەسەر بنەمایەکی سەقامگیری ئەوا زۆربەی کات لەگەڵ یەکتر دەمێنەوە چونکە، لەپاڵ هەموو ئەو هەڵە لێ تێگەیشتنانەشدا دەزانن خۆشەویستیەکەیان ڕاستەقینەیە.

شەرکردن نیشانی پەیوەندیەکی دوولایەنەیە:

دوورکەوتنەوە لە ململانێیەکی بەردەوام بەدڵنیایەوە ڕێگەیەکی باش نییە بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی دوورودرێژ.لەکاتی شەکردن و دەمەبۆڵەدا بتوانیت ئەوەی لەمێشکدا هەیە دەریبرێت ئەوا ئامادەیت خۆشەویستیەکەت ببیتە ئاستێکی دیکە.

شەکردن مانای وایە تۆ گرنگی دەدەییت:

بەدڵنیایەوە ئاسانتر دەبێت ئەگەر هەندێ هەڵەی هاوسەرەکەت چاپۆشی لێبکەیت. بەڵام ڕاسیتەکەی ئەوە کە تۆ ئامادەیت واز لە ئازار و ناخۆشی شەکردن بینیت بۆ ئەوەی ئەنجماێکی باشتری هەبێت و ئەمەش نیشانەی خۆشەویستی ڕاستەقینەت دەربخەیت.

بەمانایەکی دیکە، دەمەبۆڵە واتە تۆ زیاتر پەیڕەوی بە پەیوەندیەکەوە، تەنها بیرتبێت. چەندێک شەڕ لەگەڵ دایک وباوک و خوشک و براکانتدا دەکەیت؟ ئەمەش هەر بۆ هاوسەرەکەت ڕاستە، ئەگەر زۆر شەڕبنکەن و دوای لەبیری بکەن، ئەوا مانای وایە ئێوە بەڕاستی یەکترتان خۆشدەوێت.

شەڕکردن پەیوەندی و قسەکردن ئاسانتر دەکات:

لەپێناو دروستکردنی متمانە لەپەیوەندیەکاندا، نابێت بێدەنگ بمێنیتەوە، دەبێت بە مێشکێکی کراوە لە هاوسەرەکەت نزیک بیتەوە، بەرپسیارێتی بۆ کردارەکانت هەڵبگریت و بە وردی گوێ بۆ یەکتری بگرن.

لەکاتێکدا دەمەبۆڵە یەکێکیە لە فۆرمەکانی پەیوەندیکردن و ڕاستگۆترینیانە، بەڕاستی یارمەتی دەرخستنی هەست و سۆز ڕاستەکان دەدات و وادەکات متمانە و پەیوەندی زیاتر بێت و فێری هاوسەرەکەت دەکات باشتر پەیوەندی لەگەڵ بکات بەباشترین شێوە.

شەڕکردن مانای وایە کە بەڵایەنی زۆرەوە بەیەکەوە دەمێنەوە:

بەپێی چەند لێکۆلینەوەیەک گەورەترین هەڵە هاوسەرەکان دەیکەن پشت گوێخستن و دوورکەوتنەوەیە، زۆرکات هەست بە شتێکی هەڵە دەکەین بەڵام هیچ ناڵیین، ئەم پەیوەندیە هەژارە بەیەکێک لە هۆکارە باوەکان دادەنرێت بۆ جیابوونەوە.

شەڕکردن یارمتی دەدات تەرکیز بخەیتە سەر کێشەکانت و چارەسەریان بکەیت پێش ئەوەی زۆر گەورە ببن، بۆیە ئەو هاوسەرانەی شەڕ دەکەن و دەمەبۆڵە دەکەن زیاتر دەمێنەوە بەیەکەوە.

ر.ئ