شوێنەوارناسە چینیەکان توانیان کۆنترین چا
بدۆزنەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا.
بەگوێرەی ماڵپەری" ئەل عەهد نیوز"
زاناکان چاکەیان دۆزیییەوە، پاش پشکنینی پێکهاتەکانی گەڵای چایەکە لە گۆڕی خێزانی "چو"
دەرهێنرا، توێژەران بۆیان دەرکەوت لە نێوان ٤٥٣ بۆ ٤١٠ پێش زایندا ئەم گەڵایە ژەهری تێکاراوە.
راپۆرتیش دراوە پێش ئەم دۆزینەوەیە، کۆنترین
چا لە گۆڕی ئیمبراتۆر هان جینگ دا دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٤١ پێش
زاین.
دۆزینەوە نوێکان دەریانخستووە پێش زاینیش چا
هەر هەبووە و گەشەی کردووە و سەرانسەری وڵاتی چیندا ڕوواوە.
هەروەها دەڵێن ئەم چایەی خێزانی "چو"
بەکاریان هێناوە، خواردنەوە نەبووە، بەڵکو وەک دەرمانێک بەکاریان هێنانوە بۆ
نەخۆشییەکانی گەدە.
بەڵام لە کاتی خێزانی تان لەنێوان ( ٢٠٦ پێش زاین بۆ ٢٢٠ پێش زاین)
دوای ئەوە یاساکانی چا خواردنەوەیان دانا،
بەمەش بەناو هەموو جیهاندا بڵاو بووە و سەرەتا بەناو ژاپۆندا پاشان بەرە و کۆریا و
دوای ئەوە بۆ کیشۆری ئەوروپا بڵاو بوویەوە لە سەدەی ١٦ دا.
ر.ئ