بریانی
یەکێکە لە خواردنە کوردەوارییە بەتامەکان و بەچەندین شیوە وبە چەندین کەرەستەی
جیاوز دەتوانین دروستی بکەین.
بەپێی
ماڵپەڕی " خەندان" بەم شێوازە دروست دەکرێت:
پێداویستیەکان:
برنج بەپێی پێویست
سنگی مریشک بەپێی پێویست
پەتاتە
بادام
زەیت
گێزەر
مەعکەورۆنی
کشمیش
قارچک
بەهاراتی بریانی
خوێ
چۆنیەتی ئامادەکردنی:
تاوەیەک ئامادە دەکەین و زەیتی تێدەکەین، پاشان سنگی مریشک و
مەعکەورۆنی و کشمیش و قارچک و پەتاتە و بادام و گێزەرەکە سور دەکەینەوە لەسەرخۆ ،
پاشان بەهاراتی بریانی پێوە دەکەین لەگەڵ خوێ.
پاشان مەنجەڵی برنجەکە ئامادە دەکەین و زەیتەکەی تێدەکەین،
دواتر ئاو بەپێی بڕی برنجەکە و لەگەڵ بەهاراتی بریانی و خوێ و هەر پێکهاتەیەکی
دیکە کە پێت خۆشە تێی بکە.
هەر وەک برنجی ئاسایی، پاشان برنجەکەی تێبکە و کە ئاوەکەی
هەڵچنی سەری بنێرەوە، پاش 20 خولەک پێکهاتەکانی بکە بەسەردا و دووبارە سەری
بنێرەوە و لەدوای 10 خولەک پێشکەشی بکە یان زیاتر.
تێبینی: سەرجەم پێکهاتەکان بەپێی پێویست و ئارەزووە.
ر.ئ