لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی هاوسەرگیریی خانمان
گرنگی بە ئارایشتگا و جلوبەرگ وتەنانەت چەپکە گوڵی دەستیان دەدەن، کە چەندین جۆری
جیاواز و ڕێکخستنی جیاوازی هەیە.
ماڵپەڕی وەتەنی میسری لەو بارەیەوە کۆمەڵێک وێنەی
چەپکە گوڵی دەستی بوکی خستووەتە روو لەگەڵ ئەوەشدا ئاشکرایکردووە، گرنگە ئەو چەپکە
گوڵە بچوک بێت کە دیمەنێکی جوان بە دەرکەوتنی بوکەکە و وێنەکانی دەدات.
بۆ ئەم مەبەستەش چەند بیرۆکەیەکی خستووەتە ڕوو:
یەکەم: چەپکە گوڵەکە دەکرێت بە گوڵی قەبارە
بچوک و چەندین گەڵای سەوزی رووەک برازێنرێتەوە.
دووەم: چەپکە گوڵەکە دەکرێت لە گوڵی زەنبەق و چەند
گەڵایەکی جیاواز برازێنرێتەوە.
سێیەم: لە گوڵی پەمەی کاڵ و سپی پێکهاتبێت و بە
گەڵای سەوز برازێنرێتەوە وەک گەڵای درەختی چا، زیاتر بۆ کەشی پایز گونجاوە.
چوارەم: گوڵەباخ و گوڵی ئەرخەوانی و گەڵای چا
برازێنرێتەوە.
بەشێک لە رازاندنەوەی وێنەی چەپکە گوڵەکان:






ئ.ل