هەموومان خەون دەبینین بەڵا کەمن ئەوانەی
خەونەکانیان لەبیر دەمێنێت یاخود خەونەکانیان روونن و دەزانن چییان بینیوە، بۆیە
زۆرکەس ئەگەر خەونێك بەروونی ببینن بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن و لێکدانەوەی
بۆدەکەن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "حلمي دوت نیت"
ئاماژە بەوەکراوە، بەشێك لە شیکەرەوەکانی خەونەکان کۆکن لەسەرئەوەی کاتێك ژنێکی
دووگیان خەون بەوەوە دەبینێت کە مارەیبڕاوە ئەوا خێرێك روویتێدەکات و هەموو
کێشەکانی چارەسەر دەبێت.
هەرەوها مارەبڕینی ژنێکی هاوسەردار دەکرێت
ئاماژەبێت بۆ رزقی زۆر و بەرزبوونەوە بۆ پلەیەکی بەرز یان چارەسەربوونی هەموو
کێشەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی.
هەروەها دەکرێت ئاماژە بێت بۆئەوەی ئەو ژنە
لەگەڵ هاوسەرەکەی بەخۆشی دەژی و ئەگەر لە خەوەکەیدا مارەی لە کەسێکی دیکە بڕا ئەوا
واتە لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆشەویستی نێوانیان زیاتر دەبێت.