سوود و زیانەکانی دۆشاوی خورما

PM:05:40:29/11/2021

22088 جار خوێندراوەتەوە

دۆشاوی خورما کە گوشراوە و تێکەڵەی شەکر و خورماو چەند کەرەستەیەکی ترە، زۆر کەس بۆ نانی بەیانی یان لە کاتی لێنانی شێلمدا یاخود بۆ مەبەستی جیاوازتر بەکاریدەهێنن، زۆر خواردنی زیانی دەبێت و لە بەها خۆراکییەکانی کەمدەکاتەوە.

کامەران رەسوڵ ژاژڵەی پسپۆڕی زانستی خۆراک لەو بارەیەوە ئاماژەی بە سود و زیانەکانی و رەگەزە خۆراکییەکانی دۆشاوی خورمای کردووە.

ئەو پسپۆرە سەبارە بە بەها خۆراکییەکانی دۆشاوی خورما نوسیوویەتی:

لە کەوچکێکی چێشت دۆشاوی خورمادا ئەم پێکهاتانەی تێدایە:

یەکەم: ٦٠ کالۆری

دووەم: یەک گرام پرۆتین

سێیەم: ١٤ گرام کاربۆهیدرات

چوارەم: ١٠ گرام چەوری

پێنجەم: ١٠ گرام شەکر

شەشەم: کەمتر لە یەک گرام ماددەی ڕیشاڵی

حەوتەم: سەرچاوەیەکی باشە بۆ: مەگنسیۆم، کالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز، ڤیتامین B6.

کامەران رەسوڵ دیارترین سوودەکانی خواردنی دۆشاوی خورمای بەمجۆرە خستووەتە ڕوو:

یەکەم: خۆپاراستن و یارمەتی چارەسەرکردنی کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن دەدات.

دووەم: کەمکردنەوەی ئەگەری نەرمبوونەوەی ئێسک بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە مەگنسیۆم و کالسیۆم .

سێیەم: بەهێزکردنی تەندروستیی دڵ و یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە پۆتاسیۆم.

چوارەم: بە هۆی بوونی ماددە دژە ئۆکسانەکان سوودی هەیە بۆ یارمەتی خۆپاراستن لە چەند جۆرێک شێرپەنجە.

پێنجەم: بەهێزکردنی تەندروستیی قژ.

شەشەم: وەک جێگرەوەی شەکر بەکاردێت لە دروستکردنی شیرینی چونکە هێندەی شەکری سپی ڕێژەی شەکرەی خوێن بەرز ناکاتەوە.

حەوتەم: بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە کێشەی لاوازی و کەمی کێشیان هەیە.

ئەو پسپۆرە ئاماژەی بە زیانەکان و کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنی دۆشاوی خورما کردووە، ئەوانیش:

یەکەم: ئەوانەی کۆنیشانەی گرژبوونی قۆڵۆنیان هەیە باشترە نەیخۆن .

دووەم: ئەگەر بڕێکی زۆری لێ بخورێت ڕەنگە ببێتە هۆی سکچوون.

ئ.ل