پسپۆڕێکی خۆراک ئاماژەی
بە گرنگترین سوودەکانی خواردنی جەرجیر کردووە، کە ڕۆڵی هەیە لە هاوسەنگبوونی شەکری
خوێن و بەهێزکردنی ددان.
کامەران رەسوڵ ژاژڵەی
پسپۆری زانستی خۆراک لەو بارەیەوە ئاماژەی بە دیارترین سوودەکانی جەرجیر کردووە بۆ
جەستە، ئەوانیش:
یەکەم: خوێن پاک دەکاتەوە
دووەم: شەکری ناو خوێن
کەمدەکاتەوە.
سێیەم: بۆ گورچیلەکان
سوودی هەیە.
چوارەم: ئارەزووی خواردن
زیاد دەکات.
پێنجەم: بۆ ددانەکان بە
سوودە و بەهێزی دەکات.
شەشەم: ئارەزووی سێکسی
زیاد دەکات و ڕێژەی تۆو زیاد دەکات.
حەوتەم: کرداری هەرس ئاسان
دەکات.
هەشتەم: ئازاری جومگەکان
ناهێڵێت.
ئ.ل