ڤیدیۆ.. مۆمیایەکی ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر هاوشێوەی کۆرپە پێچراوەتەوە

PM:12:38:27/11/2021

14192 جار خوێندراوەتەوە

شوێنەوارناسان لە کەناری ناوەندی پیرۆ مۆمیایەکی ٨٠٠ ساڵەیان دۆزیوەتەوە کە هاوشێوەی کۆرپەی تازە لەدایکبوو پێچراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی مالپەڕی "زە گاردیەن"،  ئەو زانایانەی کە مۆمیاکەیان دۆزیوەتەوە ئاماژەیان بەوە داوە، پاشماوەی مۆمیاییەکە هی کەسێکە کە سەربەناوچەی نێوان سەهێل و ئەندێسی سەروو، لە کاتێکدا دیار نەبوو کە ئایا پاشماوەکان هی نێرێک یان مێینەیەکن.

جەستە مۆمیاییکراوەکە لە ڕۆژهەڵاتی لیمای پایتەخت، لە ژێرزەویدا دۆزرایەوە لەگەڵ چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆر وەک پارچەی سیرامیک، پاشماوەی ڕووەک، کەلوپەلی بەردین.