ئەم خواردنانە بەسروشتی چارەسەری مایەسیری دەکەن

PM:03:27:26/11/2021

27316 جار خوێندراوەتەوە

مایەسیری بریتییە لە ئاوسانی مولولەکانی خوێن لە کۆمدا، لەگەڵ زیادبوونی ئەم حاڵەتە مرۆڤ تووشی ناڕەحەتی و ئازار دەبێت و زۆرجار بۆ چارەسەریشی پەنا بۆ نەشتەرگەریی دەبرێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الجزیرة" ئاماژەی بە چوار خۆراک کردووە کە یارمەتیدەن لە چارەسەریی مایەسیری و کەمکردنەوەی ئەو گرفتە بەم جۆرە:

هەڵوژە:

چونکە هاندەرەکانی قۆڵۆنی تێدایە، کە رۆڵێکی گرنگیان هەیە بۆ زیادکردنی جوڵەی هەناو.

جۆ:

بە نەرمکەرەوەیەکی باش دادەندرێت بۆ ئەو خۆراکە کەڵەکەبووانەی کە لە هەناودان.

هەنجیری تەڕ:

کاری هەناو و دەردرانی پاشەڕۆکان باشتر دەکات.

توی شین یان بلوبێری:

نیشانەکانی مایەسیری کەمدەکاتەوە و کاری دەمارەکانی خوێن لەو ناوچەیەدا باشتر دەکات.