خواردنی پاستا یه‌كێكه
له خواردنه‌كانی وڵاتی هیندستان و ئیتاڵیا، به دوو جۆری سۆسی سپی و سوور دروست ده‌كرێت و
به‌پێی ئاره‌زوو تامی تونی پێده‌بخشرێت.
بەپێی ماڵپەڕی "خاک"
چۆنێتی دروستکردنەکەی بەم جۆرەیە:
پێداویستییه‌كان:
مه‌عكه‌رۆنی
شیر
دوو كه‌وچك ئاردی سپی
كه‌وچكێك كه‌ره
بیبه‌ری ره‌ش
كه‌مێك خوێ
یه‌ك پیاز
گۆشتی مریشک
قارچک
رێگه‌ی ئاماده‌كردنی
سۆسه‌كه‌ی:
* سه‌ره‌تا شیره‌كه
ده‌خرێته سه‌ر ئاگرو بۆ ماوه‌ی ٥ خوله‌ك پیازه‌كه ده‌خرێته ناویه‌وه، دواتر پیازه‌كه
ده‌رده‌هێنرێت و شیره‌كه به‌جێده‌هێڵرێت تا ده‌كوڵێت.
* ئاردو شه‌كره‌كه
له‌سه‌ر ئاگر تێكه‌ڵ ده‌كرێت و سورده‌كرێته‌وه، پاش سوربوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شیره‌كه‌دا
تێكه‌ڵ ده‌كرێت تا سۆسه‌كه خه‌ست ده‌بێته‌وه، له كۆتاییشدا كه‌مێك خوێ و بیبه‌ری
ره‌شی تێده‌كرێت.
* گۆشتی مریشک و قارچکەکە سوور دەکرێتەوە.
* مه‌عكورۆنیه‌كه دوای كوڵاندنی له‌گه‌ڵ سۆس و قارچک
و گۆشتی مریشکەکەدا تێكه‌ڵ ده‌كرێت، بۆ رازاندنه‌وه‌ی ده‌توانرێت كه‌مێك كه‌ره‌وزی بکرێتە سەر.
ر.ئ