سوودەکانی خواردنی نانی نەیانی بزانە

AM:08:38:25/11/2021

6816 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی نانی بەیانی چەندین سوود و قازانج بە تەندروستیمان دەگەیەنێت و نابێت لە سیستەمی خۆراکیماندا لایبەرین.

ماڵپەڕی" بێتەرهیڵس" دەڵیت سوودەکانی ئەمانەی خوارەوەیە:

بەدەستهێنانی وزە:

لەبەیانیاندا ، کاتێک بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر نان نەخواردووە، گلوکۆزی ناو جەستەت زۆر دادبەزێت و ئەمەش تووشی لاوازی و کەم ووزەیت دەکات.

بۆ دەستکەوتنی ڤیتامین، و مادە کانزایی و خۆراکیەکان گرنگە:

خواردنی نانی بەیانی دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، ئاسن، ڤیتامین B و مادە ریشاڵییەکان.

نانی بەیانی کێش رادەگرێت:

خواردنی نانی بەیانی ناهێڵێت کێشت زیاد بکات و لەنەخۆشییەکانی تایبەت بە قەڵەوی دوور دەخاتەوە.

نانی بەیانی توانای مێشک پەرەپێدەدات:

کاتێک نانی بەیانی ناخۆیت، هەست بە ماندوێتی دەکەیت، چونکە مێشک وزەی پێویستی پێنەگەیشتەوە بۆ هەڵسان بە چالاکییەکانی رۆژانە.

لە مەترسی نەخۆشیەکان بەدوورمان دەگرێت:

خواردنی نانی بەیانی بەدوورمان دەگرێت لە نەخۆشیەکانی قەڵەوی و شەکرەی جۆری دوو.