ئەو کەسانە کێن نابێت پەنیر بخۆن؟

AM:09:20:24/11/2021

20156 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکان و شارەزایانی خۆراک ئەوەیان ڕاگەیاندووە، کە پێویستە لە خواردنی پەنیر دووربکەویتەوە لەو کاتانەی نەخۆشی تایبەت بە کۆئەندامی هەرس یاخود شێرپەنجەی مەمک و کۆمەڵێک نەخۆشی تر هەیە.

بەپێی وتەی زانایانی پەیمانگای "رۆزویڵ پارک"ی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی شێرپەنجە،پێویستە خواردنی پەنیر دووربخرێتەوە لە ژەمە خۆراکەکان، یاخود زۆر کەمی لێبخورێت، بەتایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانەی کە لە بنەماڵەکانیاندا ئافرەتانی توشبوو بە شێرپەنجەی مەمک هەن لەبەر ئەوەی پەنیر مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاتردەکات.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەی خستەڕوو، خواردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکەنەوە بەڕێژەی ١٥%، لەکاتێکدا خواردنی پەنیر بەتەنها مەترسی توشبوون بەم نەخۆشییە زیاددەکات بەڕێژەی ٪٥٣.

لەگەڵ ئەوەشدا، ئامۆژگاری ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە توشبوون بە بەرزی فشاری خوێن و نەخۆشی دڵی درێژخایەن خۆیان دووربگرن لە خواردنی پەنیر، بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی کێشەی هەرس، هەوکردنی ڕیخۆڵەکان، سکچونی بەردەوام ، نەخۆشییەکانی پەنکریاس، شێرپەنجە و هەوکردنی جگەریان هەیە پێویستە بە تەواوی دووربکەونەوە لە خواردنی پەنیر، ئەو کەسانەشی نەخۆشی گورچیلەکانیان هەیە نابێت پەنیر بخۆن، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر خوێ و پرۆتین لە پێکهاتەی پەنیردا هەیە.

هەندێک لە پزیشکان ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە، ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە یاخود نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمیان هەیە نابێت پەنیرێک بخۆن کە ڕێژەی چەوری تیایدا بگاتە ٣٠%، ئەو ژنانەی سوڕی مانگانەیاکی توندیان هەیە یاخود ژانەسەری توند نابێت بە هیچ شێوەیەک پەنیر بخۆن.

ئ.ل