ئەوانەی کە پێستیان گەنم
رەنگە چ تۆنی کراوە یان تاریك بێت، کۆمەڵێك رەنگ هەیە زیاتر لەگەڵ پێستیاندا دەگونجێت
و وادەکات جوانتر دەربکەون.
ماڵپەڕی "العین"
لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو رەنگانەی لە پێستی گەنم رەنگدێن بریتین لە رەنگە
گەرمەکان، وەك سووری تاریك، پرتەقاڵی یان سەوز، ئەم رەنگانە دیمەنێکی شیك و سەرنجڕاکێشیان
پێدەبەخشن.
لە هەمان کاتدا دەبێت
دووربکەونەوە لە رەنگە تاریکەکان وەك رەش چونکە ئاستی مژینی تیشکی خۆر زیاتر دەکات
و وادەکات پێستیان زیاتر هەستیار ببێت و تۆختر ببێت.
باشترین رەنگەکانی جلیش
کە لە پێستی گەنمی دێن بریتین لە: ئاڵتوونی، زەرد، سوور، پرتەقاڵی، زەیتوونی، هەروەها
رەساسی و قاووەیی کراوە، لەگەڵ پەمەیی گوڵی، سەوزی تۆخ و رەنگە تێرەکانی وەك مۆری
تێر.