فەلەکناسان تایبەتمەندی
بورجەکان بەپێی ڕۆژی لەدایکبووانی کەسەکان دیاری دەکەن، تێیدا ژیانی پیشەیی و سۆزداری
و تەندروستی دەردەخەن، بەڵام وەکو پێشبینی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، چونکە هەرشتێک ئەگەری
گۆڕانی هەیە بەپێی گۆڕانی کەسایەتی بورجەکان لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکاندا.
ماڵپەڕی "ڕۆتانا"
لە بابەتێکدا پەیوەندی سۆزداری کەسەکان بەپێی بورجەکانیان دەردەخات کە لەژیانی سۆزدارییاندا
چەند جار خۆشەویستی دەکەن.
كاور 21/3 - 19/4
یەکێکن لەو بورجانەی کە
خۆشەویستی بەشێکی گەورەی ژیانیان داگیردەکات، گرنگی بە هاوڕێ و خانەوادە و هاوبەشی
ژیانیان دەدەن، لەپێناو دۆزینەوەی ئەو کەسەی کە دەیەوێت ببێت بە هاوبەشی ژیانی چەند
جارێک پەیوەندی سۆزداری دەبەستن.
گا 20/4 - 20/5
کەسانێکی ڕۆمانسین بە
زوویی سەرسامی کەسەکانی چواردەوریان دەبن و هەر ڕۆژەی دەکرێت کەسێکیان لەلا جوان بێت،
بەڵام لەڕووی خۆشەویستیەوە تەنها یەک کەس هەڵدەبژێرن ئەویش پاش ئەوەی بەجوانی لە نییەت
و هەستی کەسەکە دڵنیادەبنەوە.
دووانە 21/5 - 21/6
لە ژیانیاندا چەند جارێک
پەیوەندی خۆشەویستی دروست دەکەن لەهەر یەکێکیاندا شارەزایی نوێ وەردەگرن، بەڵام لە
کۆتایدا بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن کە بگونجێت لەگەڵیاندا تا ژیانی هاوبەشی لەگەڵ پێکبهێنێت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
کەسایەتییەکی بەسۆزیان
هەیە و چەند جارێک پەیوەندی سۆزداری دەبەستن، بەڵام لەکۆتایدا کەسێک یان دووان دەدۆزنەوە
کە بڕوای تەواویان پێی هەبێت و ببێتە هاوبەشی ژیانیان.
شێر 23/7 - 22/8
کەسانی ئەم بورجە لە هەرزەکاریدا
بە چیرۆکێکی خۆشەویستی سەختدا تێدەپەڕن، ئەگەرچی دەشزانن پەیوەندیەکەیان شکست دەهێنێت،
لەگەڵ کامڵبونیاندا تەنها دووجار ڕاستگۆیانە پەیوەندی سۆزداری دەبەستن، کە دووەم پەیوەندیان
بۆ لەیادکردنی پەیوەندی یەکەمیەتی و پێکهێنانی ژیانی هاوبەشە.
فەریك 23/8 - 22/9
هەر لە تەمەنێکی بچوکەوە
کەسانێکی تێگەیشتون، ناچنە هیچ پەیوەندیییەکی سۆزدارییەوە تا دڵنیانەبنەوە کە خۆشەویستییەکی
راستگۆیانە بوونی هەیە، لە ژیانی سۆزدارییاندا ئەگەری هەیە تەنها سێ جار پەیوەندی
سۆزداری دروستبکەن.
تەرازوو 23/9 - 22/10
کەسانێکی دڵکراوە و بەخشندەن
هەر ئەمەش وایانلێدەکات چەند جارێک پەیوەندی سۆزداری ببەستن بەڵام هەرگیز ناگەن بە
خۆشەویستی ڕاستەقینەیان، ئەوەش هۆکارە تا ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە وەکو خۆیان وابن.
دووپشك 23/ 10-21/11
ئەگەرچی لە پەیوەندی سۆزداریشدابن،
بەڵام زۆرکات سەرنجیان بۆلای کەسیتر دەڕوات، ئەگەر بەڕاستیش پەیوەندی دروستبکەن ئەوا
زۆر بە سەختی دەکەونە داوی خۆشەویستییەوە.
كەوان 22/11 - 21/12
زیاتر لە تەواوی بورجەکان
پەیوەندی سۆزداری دەبەستن، بەڵام لە زۆربەیاندا شکست دەهێنن، چونکە نازانن چۆن لە
ژیانی خۆشەویستیدا بژین، لەگەڵ ئەوەشدا ڕقیان لە پابەندبوونە بە ژیانی هاوسەرییەوە.
گیسك 22/12 - 19/1
گرنگی بەلایەنی سۆزداری
دەدەن و پێیانوایە دۆزینەوەی کەسی گونجاو باشترینە، بەبێ ئەوەی پەیوەندی سۆزداری
ببەستن، هەر ئەمەش وایان لێدەکات تەنها یەکجار لە ژیانیاندا بکەونە داوی خۆشەویستییەوە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
کەسانی ئەم بورجانە ژیانی
خۆشەویستییان بووە بە دوو بەشەوە، بەشێکی چیرۆکی خۆشەویستییان تەنها بەبێ بیرکردنەوە
ئەنجامداوە، بەڵام بەشەکەی تریان خۆشەویستی ڕاستەقینەیانە و گرنگی زۆری پێدەدەن و
هەوڵدەدەن لە هەڵە بەدوربن.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
پێیانوایە ژیانی سۆزداری
زنجیرەیەکە لە پەیوەندی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە کەسێکی گونجاو کە لە ڕووی سۆز و بیرکردنەوە
لەیەکترییەوە نزیکبن، هەربۆ ئەمەش زیاتر لە جارێک پەیوەندی سۆزداری دەبەستن.