چۆنێتی ئامادەکردنی سپاگێتی

AM:11:33:22/11/2021

4284 جار خوێندراوەتەوە

سپاگێتی، یەکێکە لە ژەمە بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا، کە خواستێکی زۆری لەسەرە و تامێکی خۆشی هەیە، ڕێگای دروستکردنی زۆر ئاسان و زوو دروست دەکرێت.

بەپێی ماڵپەڕی" خەندان لایف" بەم جۆرە دروست دەکرێت:

پێداویستییەکان:
پیازێک
سێ دەنک سیر
کوپێک زەیتون
کوپێک قارچک
کەوچکێکی بچوک سرکە
دوو کەوچک دۆشاوی تەماتە
دوو کوپ تەماتەی وردکراو
پارچەیەک ماجی
دوو کەوچک زەیتی زەیتون

چۆنێتی ئامادەکردنی:
سپاگێتیەکە لە ئاودا کەمێک بکوڵێنە، تا نەرم دەبێتەوە و بیپاڵێوە.

سەرجەم پێکهاتەکان، پیاز و سیر و سرکە و خوێ و زەیتی زەیتون و دۆشاوی تەماتە و تەماتەکە تێکەڵاوبکە بە خەڵاتە، تا دەبێتە سۆسێکی بەتام.

سۆسەکە بخەرە سەرئاگر، کوپێک لە ئاوی سپاگێتیەکەی تێبکە، پاشان ماجییەکە.

کە پێگەیشت بیکە بەسەر سپاگێتیەکە و لەگەڵ زەیتون و قارچکەکەی کە بۆت کوڵاندووە، یان سوورکردووەتەوە پێشکەشی بکە، بێگومان دەکرێت پیازەکەش تێکەڵاوی سۆسەکە نەکەیت و بە جیا لەگەڵیدا دایبنێیت.