سوودەکانی خواردنی هێلکە لەبەیانیاندا بزانە

AM:09:17:22/11/2021

18444 جار خوێندراوەتەوە

هێلکە بە یەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی دەستکەوتنی ماددە خۆراکییەکان دادەنرێت وەک پرۆتین، کالیسیۆم وهەندێک جۆری ڤیتامینەکان، لەبەر ئەمەشە خواردنی لەبەیانیاندا سوودی زۆرمان پێدەگەیەنێت.

ماڵپەڕی " کێک مێدیسن ئۆف یو ئیف سی" باس لە هەندێک سوودەکانی هێڵکە دەکات بەتایبەت کە لەبەیانیاندا دەخورێت:

سەرچاوەیەکی پڕی مادە خۆراکییەکانە:

هەرچەندە هێلکە لە قەبارەدا بچووکە بەڵام دەوڵەمەندە بە مادەخۆراکییەکانی :

ڤیتامینەکانی A, B5, B12, D, E, K, B6

ڤیتامین B9

فۆسفۆر

سیلینیۆم

کالیسیۆم

زینک

شەش گرام لە پرۆتین

پێنج گرام لە چەورییە باشەکان

هێلکە کۆریسترۆڵی سوودبەخش بەرز دەکاتەوە:

خواردنی هێڵکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی( HDL) کە بە کۆریسترۆڵی باش ناسراوە. ئەوانەی ئەم کۆریسترۆڵەیان مەترسی نەخۆشیەکانی دڵیان، جەڵدەی مێشکیان کەمتر لەسەرە.

بەپێی توێژینەوەیەک خواردنی دوو هێلکە لە شەش هەفتەدا رێژەی HDL بەبڕی ٪١٠ بەرز دەکاتەوە.

مادەی کۆڵاین تێدایە:

کۆڵاین ڤیتامینێکی تواوەیە کە پێکاهەتەکەی ئاوە و زۆرکەس دەیخاتە پاڵ ڤیتامین B، یارمەتی دروستبوونەوەی خانەکان دەدات و هاوکاری ناردنی ئاماژەکان دەکات بۆ دروست بوونی ماسولکە لە مێشک.

هێلکەیەکی کوڵاو نزیکەی ١٤٧ میلیگرام کۆلاین تێدایە، ئەمەش ٪٢٧ پێوست تەرخان دەکات.

یارمەتی تەندروستی چاوەکان دەدات:

هەتا بچین بەتەمەندا چاومان لاواز دەبێت، زەردێنەی هێلکە برێکی (لووتین و زییەزەنسین) تێدایە، یارمەتی دژە ئۆکسان دەدات کە مەترسی بۆسەر چاو دروست دەکەن، هەروەها هێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A بۆ تەندروستی چاوەکان باشە.

پرۆتینی پێویستمان دەداتێ:

وەرگرتنی پرۆتینی زۆر پێویستە بۆ هێشتنەوەی تەندروستی لەشمان. پرۆتین شەش گرام پرۆتینی تێدایە، سوودی بۆ هاوسەنگ راگرتنی کێش هەیە، قەبارەی ماسوولکەکان گەورە دەکات و فشاری خوێن کەم دەکاتەوە و سوودی بۆ ئێسکەکانیشمان هەیە.