لەڤیستیڤاڵێکی ساڵانە
بەناوی"موڤێمبەر" بەهاوکاری براندی " Politix" و دیزاینەر "پامێلا کلیمان
پاسسی" توانیان یەکەم قاتی پیاوان لە
مووی سمێڵ دروست بکەن.
"موڤێمبەر" بۆنەیەکی
ساڵانەیە هانی پیاوان دەدات سمێڵ بهێڵنەوە لەمانگی نۆڤەمبەردا، هەروەها هۆشداری
دەدات لەسەر کێشەکانی تەندروستی تایبەت بەپیاوان، وەک شێرپەنجەی گونەکان و پڕۆستات.
ئەمساڵ ویستیان شتێکی نوێ
تاقی بکەنەوە و دەستیان کرد بەدروستکردنی قاتێک لە مووی سمێڵی راستەقینە.
دیزاینەری ئەم قاتە "
پامێلا کلیمان پاسسی" باسی لە هۆکاری دروستکردنی ئەم قاتە کرد و وتی " هاوسەرەکەم
بەهۆی شێرپەنجەوە لە ساڵی ٢٠١٦ دا گیانی لەدەست داوە، لەبەر ئەمەشە بیرمان لەمە
کردەوە.
وتیشی"توایومانە لە
زۆربەی سەرتاشەکان مووی سمێڵەکان کۆبکەینەوە، کاتێک خەڵک بەم هەواڵەیان زانی
زۆربەیان هاتن و بەشداریان لەم پرۆسەیەدا کرد".