ماریا فەرهاد شاجوانی
عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە شاجوانی جیهاندا بەرەو بۆرتکیو بەڕێکەوت.
ماریا فەرهاد شاجوانی عێراق
فڕۆکەخانەی بەغدای بەجێهێشت و بەرەو فڕۆکەخانەی بۆرتکیو بەڕێکەوت، بە مەبەستی
بەشداریکردن لە شاجوانی جیهاندا.
کە جێی سەرنجە ماریا
فەرهاد یەکەم شاجوانی عێراقە کە بەشداری ئەو کێبڕکێیەی کردبێت.
مارییا فەرهاد تەمەنی
٢١ ساڵە و نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی ٢٠٢١ برد کە لەنەینەوا ڕێکخرا و لە عەنکاوە
خەڵاتەکەی وەرگرت، بەڵام ماریا لەو سنورەدا ڕانەوەستا و بەردەوامبوو تا ئەو کاتەی بەفەرمی
و لە مەڕاسیمێکی گەورەدا کە لەژێر سەرپەرشتی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاواندا بەڕێوەچوو
بووە شاجوانی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق و لە ئێستاشدا دەیەوێت ناسناوی شاجوانی جیهانژ وەربگرێت.