زەلاتەی یۆنانی یەکێکە لە زەڵاتە خۆشەکان کە زۆربەمان لە چێشتخانە و
خواردنگەکان داوای دەکەین و چێژی لێدەبینین، چەند ڕێگەیەکی ئاسان هەیە بۆ دروست
کردنی.
ماڵپەڕی"وێستگە ستایل" ڕێگەکانی دروستکردنی زەڵاتەی یۆنانی بەم شێوە
باس کردووە:
پێویستییەکان:
1-دوو خەیار.
2-خوێ و بیبەری تون بەپێی ئارەزوو.
3-بڕێك پەنیری فێتای سوێر، وورد كرابێت.
4-زەیتون بەپێی ئارەزوو.
5-دوو تەماتە.
6-دوو كەوچك زەیتی زەیتون.
٧- کەوچێک هەنگوین
ڕێگای ئامادەكردنی:
1- خەیارەكە پارچە كرابێت وبڕێك
زەیتی زەیتون و بیبەری تون و خوێ بكرێت بەسەریدا و لە لێواری دەفرەكە دابنرێت.
2-تەماتەكە پارچە دەكرێت و لەگەڵ پەنیر و زەیتونەكە تێكەڵاو
دەكرێت و بڕێك خوێ و بیبەری تون دەكرێت بەسەریدا و لە ناوەڕاستی دەفرەكە دادەنرێت.
پاشان جوان تێک
دەدرێت و ئامادە دەکرێت بۆ خواردن