چەندین ڕیگەی سروشتی هەن بۆ ئەوەی خۆمان لە پەتای وەرزی دووربخەینەوە بە
زووترین کات، دەتوانین هەندێ خۆراک و خووی ڕۆژانە ئەنجام بدەین بۆ ئەم مەبەستە.
ماڵپەڕی "برایت سایت" هەندێ ڕیگەی باس کردووە بۆ خۆ ڕزگارکردن لە
پەتای وەرزی بەزووترین کات:
خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیەکان
بۆئەوەی جەستەمان وشک نەبێتەوە دەبێت ئاو و شلەمەنیەکان بخۆین.
پشوو وەرگرتنی زۆر
زۆر گرنگە لەم کاتەدا زیاتر بخەویت چونکە پەرە بە سیستەمی بەرگریت دەدات.
خواردنی شۆربای گەرم
خواردنەکان بخۆ بە زینک دەوڵەمەندن
خۆراکەکانیش وەک:
گۆشتی سوور
خواردنە ئاویەکان
نیسک
بازێلا
بادەم و بابەتەکانی
پاقلەو بابەتەکانی
شیرەمەنیەکان
هێلکە
غەرگەرە کردن بە ئاو و خوێ