یەکێک لەو گرفتە باوانەی
کە زۆر کەس توشی دەبێت تێکچوونی رەنگی پێستی ناوچە هەستیارەکانی جەستەیە، بەهۆی ئەوەی
تیشکی خۆری کەمتر بەردەکەوێت و بە کەرەستەی هەڵە مووە زیادەکانی لێدەکرێتەوە، بۆ
سپیبوونەوەی رەنگەکەی گرنگە بزانرێت چی بۆ بەکاردێت.
ماڵپەڕی msnی بەریتانی لەوبارەیەوە
نوسیوویەتی، بۆ سپیبوونەوەی ناوچە هەستیارەکانی جەستە سێ ڕێگە هەیە، یەکەم لیزەر،
دووەم گیراوە سروشتییەکان، سێیەم کرێمەکانی تایبەت بە سپیکردنەوە.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕەکە
ئاماژەی بە ڕێگەی دووەم کردووە کە گیراوە سروشتیییەکانە و بۆ ئەوەش شێوازی بەکارهێنانی
لیمۆی خستووەتە رووکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و رۆڵی هەیە لە سپیکردنەوەی پێستدا،
بەم جۆرە بەکاردێت.
کەوچکێکی گەورە نیشاستە
تێکەڵ بە ئاوی نیو لیمۆ دەکرێت، لەهەمان کاتدا دوو کەوچک ماستی تێدەکرێت و جوان تێکەڵ
دەکرێت بۆ ئەوەی گیراوەی شێوەی هەویری لێدەرچێت، لە ڕێگەی دەستەوە دەدرێت لەو بەشانەی
جەستە و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک پێوەی دەبێت دواتر بە ئاوی گەرم دەشۆرێت، هەفتەی دوو
جار بەکاریبهێنە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش دەستبکەوێت.
لەگەڵ ئەوەشدا نابێت لە
کاتی لێکردنەوەی مووی ئەو بەشانەدا گیراوەکە بەکاربهێنرێت، چونکە هۆکارە بۆ
سوربوونەوە و خورانی ئەو بەشەی جەستە، باشترە دوای ڕۆژێک بۆ دوو ڕۆژ لە لێکردنەوەی
مووەکان گیراوەکە بەکاربهێنیت.
ئ.ل