گرنگترین سوودەکانی چەرەزات

AM:09:48:19/11/2021

7308 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئەوەی ئاشکراکردووە کە ڕۆژانە و بۆماوەی هەفتەیەک خواردنی سێ جۆر چەرەسات ئەگەرەکانی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان وەکو کێشەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک کەمدەکاتەوە.
لە توێژینەوەکەدا کە گروپێک لە زانایان لە پەیمانگای "کارۆلینسکا" لە سوید ئەنجامیان داوە، ڕایدەگەیەنن خواردنی چەرەسات لە تێکچونی ڕێکخستنەکانی لێدانی دڵ بەدوردەبن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز" توێژینەوەکە پشتیان بە ٦٠ هەزار کەسی سویدی بەستووە کە تەمەنیانلە سەرو ١٧ ساڵییەوەن.
تێکچونی لێدانەکانی دڵ دیارترین هۆکارە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک وئەگەری تووشبوون بە لە سەدا ١٨ دادەنرێت.
هەربۆیە زانایان ئاشکرایدەکەن کە خواردنی چەرەسات یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئەگەرەکانی توشبون بە نەخۆشییەکانی دڵ و تێکنەچونی ماسولکەکانی دڵ  کە هۆکارن بۆ گیرانی بۆرییەکانی خوێن.