چوار ڕێنمایی بۆ ڕێکخستنی جل باڵات بەرزتر دەردەخات

PM:09:12:17/11/2021

11528 جار خوێندراوەتەوە

هەڵبژاردن و ڕێکخستنی پۆشاک کاریگەریی لەسەر بەرزی و کورتی دەرکەوتنی باڵا دەبێت بەتایبەت لە ئافرەتاندا.

ماڵپەڕی یاسمینە لە بابەتێکی تایبەت بە خانماندا ئاماژە بە چۆنییەتی ڕێکخستنی پۆشاک دەکات تاکو باڵا بەرز دەربکەوێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە باڵایان کورتە.

یەکەم: کراس یان بۆدی بخرێتە ناو پانتۆڵەوە، بەمجۆرە بەشی کەمەر و قاچ درێژتر دەردەکەوێت.

دووەم: ئەگەر کراست لەبەربوو، قۆڵەکانی کەمێک قەد بکرێت و هەڵبکرێت.

سێیەم: قاچی پانتۆڵ کەمێک قەد بکرێت، بەڵام پێڵاوی ڕەش لەپێ نەکرێت، بەڵکو ڕەنگی کراوە بێت، بەمجۆرە بەشی قاچ درێژتر دەردەکەوێت.

چوارەم: ئێکسسواراتی درێژ وەکو ملوانکە و گوارە هەڵبژێردرێت، بەمجۆرە ناوچەی گەردن بەرزتر دەردەکەوێت، باڵا بەرزتر دەردەکەوێت.

ئ.ل