هەشت ئاماژە دەریدەخەن هاوڕێکەت خۆشیدەوێیت

PM:06:49:17/11/2021

10664 جار خوێندراوەتەوە

زۆرکات پەیوەندیی هاوڕێیەتی نێوان کوڕ و کچ دەگۆڕێت بۆ خۆشەویستی و دەربڕینی ئەو هەستەش لەلای ئەو کەسانە کە دروستبووە ئاسان نییە، هەمیشە ترسی ئەوەی هەیە لەکاتی دەربڕینیدا هاوڕێکەی واز لە هاوڕێیەتی بهێنێت یان کاردانەوەی وەکو ئەو نەبێت.

ماڵپەڕی یاسمینە لە بابەتێکدا ئاماژە بەو نیشانانە دەکات کە دەریدەخەن هاوڕێکەت خۆشیدەوێیت و سەرسامە پێت، ئەوانیش:

یەکەم: هەمیشە لەگەڵتایە و هیچ داواکارییەک ڕەتناکاتەوە.

دووەم: بە شێوەیەکی نامۆ دەربارەی پەیوەندیی سۆزداری و هەستی سۆزداریت پرسیار دەکات.

سێیەم: بۆ ماوەیەکی درێژ بابەتی جۆراوجۆر دەکاتەوە تا زیاتر قسەت لەگەڵ بکات.

چوارەم: هەموو شتێک لەسەرت دەزانێت و هەر شتێک لەسەر تۆبێت بیری دەبێت.

پێنجەم: بە بەردەوامی گوێت لێ دەگرێت و دەیەوێت هەموو شتێک لەبارەتەوە بزانێت.

شەشەم: هەمیشە ئاماژەکانی جەستەی ڕوو لە تۆیە.

حەوتەم: بۆ چەندین بۆنە و شوێنی تایبەت بانگهێشتت دەکات.

هەشتەم: هەمیشە لە هەواڵت دەپرسێت و دەیەوێت نزیکبێت لێتەوە.

ئ.ل