زۆر شت دەتوانن ڕاهێنان بە مێشک بکەن و بەتەندروستی
بیهێڵنەوە. بەڵام سیستەمێکی خۆراک ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە مەترسەیاکانی نەخۆشی
بیرچوونەوە و ئەلزەهایمەر.
ماڵپەڕی "برایتساید" ئەو سیستەمی
خۆراکێ و پلانانانەی باس کردووە دەبێت
بیگریتە بۆ بەهێزکردنی مێشک:
میوەی شیلک و جۆرەکانی
شیلک و جۆرەکانی پڕیانە تام و بۆن ئەمەش
سوودی بۆ مێشک هەیە. لەمیانەی ٢٠ توێژینەوەدا هەزارەها کەس میوەی جۆراو جۆر دەخۆن،
توێژرەوان بۆیان دەرکەوت ئەوانەی شیلک و جۆرەکانییان خواردووە سوودی بۆ مێشکیان
هەبووە.
سەوزە بخۆ:
سەوزەوات زۆر گرنگ بۆ جەستەمان، بەتایبەت بۆ میشک ، بەهۆی بوونی
مادە خۆراکیە گرنگەکانەوە وەک ڤیتامین کارۆتینۆس، سەوزاوات یارمەتی مێشک دەدەن دژی پیربوونی مێشک،
بیر نەچێت لە زیادکردنی زەلەتە لە ژەمەکاندا.
چەرەسات بخەرەناو ژەمە خۆراکەکانتەوە:
لەبری خواردنی جپس و خواردنە ناتەندروست و
خواردنەوە گازیەکان ئەوا هانا بۆ چەرەسات بەرە، چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین E تێدایە یارمەتی مێشک دەدات بۆ
ئەنجامدانی چالاکیەکانی خۆی، ئەمەش بەهۆی پێکهاتە گرگنەکانی کە تیایدایە، وەک چەوری
تەندروست، ڕیشاڵی و دژە ئۆکسیدەکان.
زەیتی زەیتوون لەبری زەیتەکانی تر بەکار
بێنە:
لەنێو زەیتەکاندا زەیتی زەیتوون باشترینیانە،
پزیشەکان هەمیشە ئامۆژگاری دەکەن لەبری ڕۆنی کەرە و جۆرەکانی دیکە بەکار بهێنرێت، کەوایە
ڕۆنی زەیتوون بەکاربێنە بۆ پارێزگاری کردنی مێشک لە لەبریرچوونەوە.
ماسی بەلانی کەم رۆژێک لەهەفتەیەکدا بخەرە
سیستەمی خۆراکیتەوە:
توێژینەوەکان دەریدەخەن زیاتر لە %٦٥ ئەوانەی
بەبەردەوامی ماسی دەخۆن یادەورەوری باشتریان تۆمارکردووە بەبەراورد بەوانەی نەیانخواردووە
و گۆشتی تریان خواردووە، ماسی چەوری
تەندروستی تێدایە وەک B6, B12 کە زۆر گرنگن بۆ مێشک.