کچە نمایشکارێکی ئێرانی عێراقییەکان توڕە دەکات

PM:12:09:24/07/2021

16064 جار خوێندراوەتەوە

کچە نمایشکارێکی ئێرانی بەهۆی شانازی کردن بە پەیکەری "گای باڵدار" و وێنەگرتن لەگەڵیدا وەک ئەوەی پەیکەرەکە تایبەت بێت بە فارسەکان، بەشێک لە عێراقیەکانی توڕە کردوە.

بەهۆی ئەو کۆمێنتانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ هەژماری "ماهلاغا جابری" کچە نمایشکاری ئێرانی هاتبوون، ناچار بوو کە وێنەکەی لەگەڵ گای باڵداری مۆزەخانەی لۆڤەری پاریس بسڕێتەوە.

کەسێک لە تویتەری خۆی بەم شێوەیە هەڵەی کچە ئێرانیەکەی راست کردەوە "گای باڵدار لە %١٠٠ سیمبولێکی میسۆپۆتامیایە و بە نێودەوڵەتی ناسێندراوە کە سەر بە میراتی عێراقیە، هەوڵمەدە شتێک بدزیت کە هی تۆ نیە.