خواردنی ماست و برۆکلی لە نانی بەیانیان و چەندین
خواردنی تر هۆکارن بۆ ئەوەی سک بئاوسێت، توشی ئازار و گرژی ریخۆڵەکان و غازات ببیتەوە.
ئاغاسی هاکۆنی نوسەر لە راپۆرتێکی تەندروستیدا
بۆ رۆژنامەی لیفیگارۆی فەرەنسی نوسیوویەتی، هەروەک دەزانرێت نانی سپ و سەوزەی جوان
نەشۆراوە و خواردنی قاوە لەو خۆراکانەن سک دەئاوسێنن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خۆراکی
تر کە رەنگە بە بیری زۆر کەسدا نەیەت هۆکاربن بۆ دروستبوونی گرفتەکانی گەدە و ریخۆڵە
و ئاوسانی سک.
بۆ ئەو مەبەستەش ئەلیکسەندرا ریتیۆن پسۆۆڕی خۆراکی
فەرەنسی ئاماژەی بەو خۆراکانە کردووە کە سک دەئاوسێنن، وەک:
یەکەم: برۆکلی
دووەم: میوەکان بۆ ئەو کەسانەی هەستیاریان پێی
هەیە و ماددەی ڕیساڵی دەبنەهۆی ئاوسانی سکیان.
سێیەم: هەندێک لە بەرهەمەکانی شیر وەک ماست کە
زۆر کەس جەستەی بە باشی لاکتۆز هەرس ناکات و هەستیارییان پێی هەیە.
چوارەم: ئەو خواردنانەی سک دەئاوسێنن و غازات
دروست دەکەن وەک گەنمەشامی چونکە لە ناوەکەیدا هەوای تێدایە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی
ئاوسانی سک، لەگەل بەرهەمە بەقولیاتەکان.
پێنجەم: خۆراکە سورەکراوەکان، وەک پەتاتەی سورەکراو
و شیرینییەکان کە ڕێژەیەکی زۆر زەیت لە پێکهاتەیاندا هەیە و کۆئەندامی هەرس بە باشی
ناتوانێت هەرسی بکات.
ئ.ل