ئاوی لیمۆ بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین سی سوودی جیاواز بە جەستە دەگەیەنێت
و لە وشکبوونەوە و ماددە ژەهراوییەکان رزگاری دەکات.
ماڵپەڕی هێڵس لاینی ئەمریکی
لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، زۆرێک لە ڕێستۆرانتەکان ئاوی لیمۆ پێشکەش بە سەردانکەرەکانیان
دەکەن، هەندێک کەسیش لەبری چا و قاوە رۆژەکەیان بە ئاوی لیمۆ دەست پێدەکەن، ئەمەش
بە هۆی ئەو سوودانەی کە بەجەستەی دەگەیەنێت، لەوانەش:
جەوستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت:
خواردنەوەی ئاو باشترین شلەیە بۆ ئەوەی لەوشکبووەنەوە بتپارێزێت، بەڵام
هەندێک کەس هەن بە تەنیا حەزیان لێی نییە، بۆیە لەگەڵ لیمۆدا دەیخۆنەوە، ئەمەش وا
دەکات زیاتر بخۆنەوە.
سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین C
:
لیمۆ برێکی زۆر ڤیتامین Cتێدایە، کە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە یارمەتی
خانەکان دەدات بەدوور بن لە مادە ژەهراوییەکان، ڤیتامین C مەترسییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵدەی
دەماخ و فشاری خوێن کەمدەکاتەوە.
یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات:
مادەی دژە ئۆکسان تیایدا کاریگەرییە خراپەکانی بەرزی گلوکۆز و کێشەکانی
زۆری ئەنسۆلین کەم دەکاتەوە، ئەمەش مەترسی نەخۆشی
شەکرەی جۆری دوو کەم دەکاتەوە.
کوالێتی پێست باش دەکات:
ڤیتامینC کە
لە لیمۆدا هەیە پێست لە وشکبوونەوە، نیشانەکانی
هەڵکشانی تەمەن، زیانەکانی خۆر دەپارێزێت.
پەرە بە کرداری هەرسکردن دەدات:
هەندێک کەس کاتێک ئاوی لیمۆ دەخۆنەوە بۆ ئەوەی دووربن لە قەبزی،
خواردنەوەی ئاوی لیمۆی نیمچە گەرم یارمەتی جوڵەی کرداری هەرس دەدات و چالاکی دەکات.
بۆنی دەم خۆش دەکات:
دەتوانی بە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بۆنی ناخۆشی دەم نەهێلیت بەتایبەت لە
بەیانیاندا، ئاوی لیمۆ لیک و ئاوی ناودەم باشتر دەکات و وشکبوونەوەی دەم ناهێڵێت.
ڕێگە دەگرێت لە بەردی گورچیلە:
ئەو ترشەی لە لیمۆدا هەیە، لە بەردی گورچیلە دەتپارێزێت، بۆیە باشتر
وایە ڕۆژانە ئاوی لیمۆ بخورێتەوە.