چۆنێتی ئامادەکردنی شێلمی کوڵاو

PM:02:21:13/11/2021

13748 جار خوێندراوەتەوە

یەکێکە لە خواردنەکانی وەرزی زستان، تامێکی خۆشی هەیە و ئامادەکردنی ئاسانە و دەتوانرێت لە ماڵەوە لێبنرێت و شەوانی زستان یان بەیانییەکەی بخورێت.

کەرەستەکانی:

کیلۆیەک شێلم

کوپێک دۆشاوی خورما

شەکر بەپێی پێویست

نیو کەوچکی زەڵاتە خوێ

ئاو بەپێی پێویست

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا شێلمەکان بەرگە خراپەکانی لێدەکرێتەوە و بە شێوەی بازنەیی کەرت دەکرێت و دەشۆرێتەوە، بەڵام نابێت زۆر تەنک کەرت بکرێت.

دەخرێتە مەنجەڵێکی قوڵەوە و خوێ و شەکر ئەگەر حەز بکەیت زۆر شیرین بێت لەگەڵ دۆشاوی خورماکەی تێدەکرێت، دەتوانرێت لە بری دۆشاوی خورما دۆشاوی هەرمێ یان سێوی تێبکرێت.

ئاوەکەی تێکەڵدەکرێت و سەری دادەپۆشرێت و دەخرێتە سەر ئاگرێکی بەرز، نابێت ئاگرەکە کز بێت چونکە ئاوەکەی زۆرە و پێویستی بە کاتی زیاترە، وازیلێدەهێنرێت تا بەجوانی دەکوڵێت.

دەتوانرێت راستەوخۆ بە گەرمی پێشکەش بکرێت، یاخود هەڵبگیرێت و سەری داپۆشرێت بەیانییەکەی گەرم بکرێتەوە ئەوکات ڕەنگەکەی تۆختر بووە و تامەکەی خۆشتر بووە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە حەزدەکەن زۆر شیرین بێت.

ئ.ل