چۆنییەتی لێنانی گۆشتی قاز

AM:11:51:12/11/2021

46688 جار خوێندراوەتەوە

گۆشتی قاز یەکێکە لەو خواردنانەی کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی حەز بە خواردنی دەکەن، زیاتر لە کەشی سارددا ئامادەی دەکەن.


کەرەستەکانی:

گۆشتی قاز

سەلکێک پیازی جنراو

کەوچکێکی بچوک زەنجەفیلی هاڕڕاو و ئاڵەتی ڕەش

نیو کەوچک هێڵ و مێخەک و دارچینی بەپێی ئارەزوو

چەند گەڵایەکی غار

خوێ بەپێی ئارەزوو

ئاو


ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا گۆشتەکە دەکرێت بە چەند پارچەیەکەوە و بەجوانی دەشۆرێتەوە.

دەخرێتە مەنجەڵێکەوە و پیاز و خوێکەی تێدەکرێت، لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دادەنرێت تا ئاوەکەی هەڵدەچنێت وکەمێک سوور دەبێتەوە.

بەهارات و کەرەستەکانی تری تێکەڵ دەکرێت و بۆ ماوەی پێنج خولەک لەسەر ئاگرێکی هێواش دەبێت، دواتر ئاوەکەی تێدەکرێت و گڕی ئاگرەکەی بۆ زیاد دەکرێت.

لەدوای کوڵان و خەست بوونەوەی لەسەر ئاگر دادەگیرێت و لەگەڵ برنج پێشکەش دەکرێت.