شێوازی ڕۆشتن و هەنگاونان چی لەسەر کەسایەتیت دەڵێت؟

PM:01:17:11/11/2021

11396 جار خوێندراوەتەوە

شێوازی هەنگاونان و ڕۆشتن سیفەتێکی تایبەتە لە مرۆڤەکاندا و هەرکەسەو شێوازێکی تایبەتی خۆی هەیە و پێی دەناسرێتەوە.

ماڵپەڕی برایدساید توێژینەوەیەکیبڵاوکردووەتەوە لە ساڵی ٢٠١٧ کە لەلایەن "کەیلەب باک"ەوە ئەنجامدراو، کە پسپۆرێکە لەبواری تەندروستی و لەشساغیدا، لە توێژینەوەکەدا شێوازەکانی ڕۆشتن وخێرایی بەراورد کردووە بە یەکتر، لەڕێگەیەوە دەریدەخات ئایا ئەم شێوازی ڕۆشتنانە چۆن کەسایەتی خەڵک دیاری دەکەن.

کەسی پایە بەرز:

ئەگەر تۆ کەسێکی پلەباڵایت ئەوا بە خێراییەکی ئاسایی دەرۆیت و متمانەت بەخۆت هەیە و سەرت بۆ ئاسمانە، زۆرکات کەسە پلە بەرزەکان گرنگی بە چواردەوریان نادەن و بەئاسانی خۆیان دەکێشن بە خەڵکیدا.

کەسێکی خاو:

ئەگەر لەم جۆرەیت ئەوا بەهێواشی ڕێدەکەیت و هەنگاوی خاو دەنێیت، لەگەڵ ئەوەدا ناتەوێت چاوت بە چاوی کەس بکەوێت لە چواردەور، چونکە ئەم جۆرە کەسانە زۆر گۆشگیر و شەرمنن، ئەمانە زۆریان دەوێت تاوەک پەیوەندی ببەستن لەگەڵ خەڵکیدا.

کەسی سیاسی:

ئەگەر تۆ کەسێکی سیاسیت ئەوا بەشێوەیەک دەڕۆیت سەرت هەمیشە بەرزە، سنگت بۆ پێشەوەیە و شانەکانت بۆ دواوە، حەزت بە پێزانین ستایشکردنە، هەروەها حەزت بە ململانێ و ئەزموونی نوێ هەیە، بەڵام زوو بێزار دەبیت.

کەسی ڕاڕا:

ئەگەر کەسێکی ڕاڕابیت ئەوا زۆر بەهێواشی و بەئاگاوە دەڕۆیت، هەنگاوی کورت بەڵام لەگەڵ ئەوەدا قاچت ڕادەکێشیت، ڕاڕایی ودوودڵی وات لێدەکەن هەمیشە چاوەکانت لە زەوی بڕوانن، ناجێگیربن و هەمیشە هەست بەترس دەکەیت.

دەستخستنە ژێرباڵ:

ئەگەر تۆ دەست دەخەتە ژێرباڵت و پاشان دەڕۆیت، ئەوا مانای وایە حەز دەکەیت بەتەنها بیت، ئەم جۆرە ئاماژەیە بۆ لاوازی، پێیان وایە ئەمە هەڵسوکەوتێکی مەترسیدارە بەتایبەت لەشەودا، چونکە ئاماژە بەوە دەکەیت کە لاوازیت و دەکرێ هێرشت بکرێتە سەر.

هەنگاونانی قورس:

ئەم جۆرە ئەوە دەردەخات هەست بە تووڕەی و نائومێدی دەکەیت بۆیە بەم شێوەیە ڕێدەکەیت بەسەر زەویدا.

کەسیک کە لەیەک کاتدا ئەرک ئەنجام دەدات:

ئەم جۆرە کەسانە کە بە ڕێدا دەڕۆن لەیەک کاتدا دوو سێ ئەرک ئەنجام دەدەن وەک تەلەفون کردن و خوێندەوەی گۆڤار، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بەهێزی توانایان کە دەتوانن ژمارەیەک شت بەیەکەوە ئەنجام بدەن، ئەمانە دەتوانن کێشە چارەسەر بکەن ویارمەتی هاوڕێکانیان بدەن.