چۆن دەزانیت کچێك خۆشیدەوێیت؟

PM:10:40:09/11/2021

39520 جار خوێندراوەتەوە

پیاوان بە ئاسانی درک بە نهێنی و دڵی خانمان ناکەن، هەربۆیە زۆر کات ئەو کچە لە دەست دەدەن کە خۆشیان دەوێت، بەڵام دەتوانرێت بە چەند وردەکارییەکی ئاسان نییەتی دڵیان بخوێنیتەوە تاکو بزانیت خۆشیدەوێیت یاخود نا؟

ماڵپەڕی "الیوم السابع" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک نیشانە کردووە کە دەریدەخەن کچێک خۆشیدەوێیت، ئەوانیش:

تێگه‌یشتنی پیاوان له‌ خانمان كارێكی ئه‌سته‌مه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت سه‌رنجیان بده‌یت و له‌ ڕێگایه‌وه‌ بۆت ده‌ربكه‌وێت كه‌ ئایا ئه‌و كه‌سه‌ تۆی خۆشده‌وێت یاخو نا؟

یەکەم: بەردەم داوای هاوكاریت لێده‌كات.

دووەم: بە قسە گاڵتەئامێزەکان و نوكته‌كانت پێده‌كه‌نێت، تەنانەت بەو قسانەشت کە زۆر پێکەنیناوی نین.

سێیەم: بەردەوام باست ده‌كات و ناوت دەهێنێت.

چوارەم: گرنگی بە وردەکارییەکانی ژیانت دەدات.

پێنجەم: لەکوێدا باسی تۆ بکرێت و ناوت بهێنرێت ئاگاداردەبێت.

شەشەم: زۆرکات لە نیگاکانی درک بە خۆشەویستییەکەی ناخی دەکەیت کە بۆ تۆی هەیە.

حەوتەم: هەمیشە هەوڵدەدات کاتەکانی لەگەڵ تۆدا بەسەر بەرێت.