کێک یەکێکە لە ئیشە هەویرییەکان و بۆ بۆنە و
سوکە ژەم و ئاهەنگەکان ئامادە دەکرێت، چەندین شێوازی جیاوازی هەیە، لێرەدا ئاماژەی
بە چۆنێتی ئامادەکردنەکەی دەکەین لەگەڵ هەناردا.
کەرەستەکانی:
کوپێک دەنکی هەنار
کەوچکێکی گەورە پیکن پاودەر
کوپێک ئارد
نیو کەوچکی بچوک خوێ
شەش کەوچکی گەورە زەیت
کوپێک شەکر
نیو کوپ شیر
دووهێلکە
دوو کەوچکی بچوک ڤانێلا
ئامادەکردنەکەی:
دەنکی هەنارەکان دەخرێتە سەر پارچە کلێنسێک بۆ
ئەوەی تەڕییەکەی پێوە نەمێنێت.
فڕنەکە لەسەر پلەی ٣٥٠ سەدی گەرم دەکرێت.
لە دەفرێکی قوڵدا ئارد و پیکین پاودەر و خوێکەی
تێدەکرێت و بە جوانی تێکەڵ دەکرێن.
وردە وردە زەیتەکەی تێکەڵدەکرێت و تێکدەدرێت یان
بەخەڵاتە تێکدەدرێت، لەگەڵیدا شەکرەکەی بۆ زیاد دەکرێت وبە خێرایی تێکدەدرێنەوە.
هێلکە و ڤانێلا و شیرەکە دەکرێنە ناو گیراوەکە،
دەنکە هەنارەکانی تێدەکرێت و دوبارە بە هێواشی دەشێلدرێت تاکو هەویرێکی مامناوەندی
لێدەردەجێت.
هەویرەکە دەخرێتە قاڵبی کێکەوە و بۆ ماوەی ١٠
خولەک لەناو فڕنەکەدا دەبێت، دوای ئەو ماوە دەرەجەی گەرمییەکە بۆ ٣٢٥ پلە کەمدەکرێتەوە،
پاش ٥٠ مخولەک یان دوای برژاندنی لەناو فڕنەکە دەردەهێنرێت و دیکۆری دەرەوەی بە روبەهەنار یان دەنکی هەنار برازێنەوە و پێشکەشی بکە.
ئ.ل