گەورەترین ئاژەڵ لە جیهاندا رۆژانە ١٦ تەن خواردن دەخوات

PM:02:17:05/11/2021

14164 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاماژەی بە بڕی ئەو خواردنە کردووە کە گەورەترین ئاژەڵ لە جیهاندا دەیخوات، کە دەگات بە ١٦ تەن لە رۆژێکدا و ١٦٠٠ تەن لە ساڵێکدا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "". یەکەم توێژینەوە بڕی ئەو خواردنەی دیاری کردووە کە نەهەنگی شین دەیخوات، کە بە گەورەترین ئاژەڵ وەسفی کردووە کە لە مێژووی زەویدا هەیە، رۆژانە ١٦ تەن ماسی بچوك لە جۆری کریل دەخوات لە ئۆقیانوسی هێمندا.

توێژینەوەکە وتوویەتی، توێژەران چاودێری ٣٢١ نەهەنگیان کردووە و سەرنجی ئەو خوردنەیان داوە کە رۆژانە دەیخۆن، گەیشتن بەوەی ئەم جۆرە شیردەرە گەورانە نزیکی سێ ئەوەندەی ئەو خواردنە دەخۆن کە لە رابردوودا مەزندە کراوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمە کێشی پاسێکی قوتابخانەیە بە پڕی و بە هەموو کێشەیەکەیەوە، هەروەها نەهەنگی شین بە قەبارە و کێشی فڕۆکەیەکی بوینگی ٧٣٧ دەبێت.

واچاوەڕوان دەکرێت کە درێژی نەهەنگی شین بگات بە ٣٣ مەتر و کێشەکەی ٢٠٠ تەن دەبێت، زۆرینەی نەهەنگە بالینییەکانیش بەدرێژایی ساڵ خواردن ناخۆن، بەڵکو خولێكی برسییەتی ساڵانەیان هەیە، و لە ساڵەکەدا تەنها ١٠٠ رۆژ خواردن دەخۆن.