ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی تیک تۆک بانگەشەی ئەوە
دەکەن کە زیادکردنی گوشراوی لیمۆ بۆ قاوەی ڕەش دەتوانێت خواردنەوەیەک دروست بکات کە
چەوری دەسوتێنێت و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
زۆرێک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە خواردنەوەی ئاوی
گەرم بە لیمۆ یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، سیستەمی جەستە پاک دەکاتەوە و "دیتۆکس"ـی
جەستە دەکات.
لیمۆ کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە، کە زیاتر
هانی بەکارهێنەرانی تیک تۆک دەدات کە بەدوای ئەم ڕەوتە نوێیەی لیمۆدا بگەن کە
بتوانن بەشداری بکەن لە دابەزینی کێشدا.
بەڵام بە وتەی ڕایانۆن لامبێرت شارەزایەکی خۆراک،
زیادکردنی گوشراوی لیمۆ بۆ قاوەی رەش بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت یارمەتی دابەزاندنی
کێش بدات.
ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشدا کە لەبری ئەوەی
گوشراوی لیمۆ بکرێتە قاوە، لەگەڵ ئاوی شلەتێن و گەرم تێکەڵ بکرێت، چونکە ئەمەیان زۆر
سوودی زیاترە.