عیرفانی وەستا محەمەد لە نەخۆشخانەیە

PM:02:50:03/11/2021

112792 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند و ئەکتەری کۆمیدی عیرفانی وەستا محەمەد ناسراو بە "حەمە دەمبڵ" سەر لە بەیانی ئەمڕۆ نەشتەرگەریی بۆ کراوە و لەژێر چاودێریی پزیشکدایە.

هێڤار عیرفان کورە گەورەکەی ئەو ئەکتەرە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ باوکی نەشتەرگەریی بڕبڕەی پشت "فەقەرات"ی بۆ کراوە و دوو بڕبڕەی پلاتینی بۆ دانراوە.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتووی ئەنجامدراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و تەندروستیی جێگیرە.

عیرفان وەستا محەمەد لە ساڵی ١٩٦٨ لە سلێمانی لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆر لە بواری نواندندا کاردەکات، بەشداری دەیان فیلم و دراما و شانۆی کردووە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی بواری کۆمیدیا، ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی کوڕ و کچێکە.

ئ.ل