رۆژنامەی دەیلی ئێکس
پرێسی بەریتانی نرخی زێڕ و خشڵەکانی شاژنی بەریتانیا "ئیلیزابێسی دووەم"ـی
ئاشکرا کرد.
رۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەدا کە زێڕ و خشڵەکانی شاژن گرانبەهاترین زێڕ و خشڵن کە تەنیا کەسێک لەم
جیهانەدا بە تەنیا خاوەنی بێت، نرخی تەواوی زێڕ و خشڵەکان بە چوار ملیار دۆلاری
ئەمریکی دەخەمڵێندرێت.
رۆژنامەکە باسی
لەوەشکرد کە شاژنە ئیلیزابێسی دووەم یەکێکە لە کەسایەتییە شاهانییەکان کە زۆرترین
زێر و خشڵی وەک دیاری وەرگرتووە، گرانبەهاترین پارچەش لەناو خشڵەکانیدا تاجی
"ئۆرینتاڵ سیرکلت"ـە کە نرخەکەی دەگاتە ٨.٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و پێشتر
دراوە بە شاژنە ڤیکتۆریا کە ساڵی ١٩٠١ کۆچی دوایی کرد.