هونەرمەند ئەیوب عەلی ئەمشەو نوێترین ئەلبوومی بڵاودەکاتەوە.
لەبارەی ئەم کارە نوێیەیەوە ئەیوب عەلی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
راگەیاند، ئەمشە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ کاتژمێر ٩:٠٠ ئەلبومە نوێیەکەی بڵاودەبێتەوە، کە ١٢ تراکە و بەشێکی گۆرانییەکانی پێشتر بڵاوکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا ئەلبوومەکە لە ئێستادا لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب و بەشێوەی
ئۆنلاین بڵاوی دەکاتەوە، ئەگەری هەیە لەماوەی داهاتوودا بەشێک لە گۆرانییەکانی بکات بە سی دی.
ئەیوب عەلی، لە ساڵی
١٩٧٤ لە سلێمانی لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە، دەرچووی
کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدینە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و چەند
ئەلبومێکی جیاوازی بڵاوکردووەتەوە.