بۆچی خۆکێشانەوە هەستێکی خۆش دەبەخشێت؟

PM:11:54:31/10/2021

6156 جار خوێندراوەتەوە

زۆربەی مرۆڤەکان و تەنانەت هەندێک لە ئاژەڵانیش لەکاتی ماندووبوون یاخود هەستان لە خەو خۆیان دەکێشنەوە، بەڵام هۆکاری چێژبینین لەو کارە چییە و لەڕووی زانستییەوە چ هۆکارێک دەبێتەهۆی ئەوەی هەست بە ئارامبوونەوە بکەن.

خۆکێشانەوە بە سەرنجدانی لەشی خۆتان دەبێتەهۆی حەسانەوەی مێشکتان و هەروەها ئیندرۆفین ئازاد دەبێت.

دوای خۆکێشانەوەیەکی درێژخایەن گەڕانی خوێن لە ماسولکەکاندا زیاد دەبێت، ماسولکەکان بە کۆئەندامی دەماری کۆنترۆڵ دەبن کە دوو بەشی هەیە: سیمپاسێتیک و پاراسیمپاسێتیک.

خۆکێشانەوەی بەردەوام چالاکی لە کۆئەندامی دەماریی پاراسیمپاسێتیکدا زیاد دەکات و ئەوەش دەبێتەهۆی حەسانەوەی زیاتر، هەروەها کاتی خۆکێشانەوە لێدانی دڵ زیاد دەکات و دواتر کەمدەبێتەوە.