مرەبای گێزەر زیاتر بۆ خوانی بەیانیان لەسەر سفرە دادەنرێت، کە دەتوانرێت
بە ئاسانی لە ماڵەوە ئامادە بکرێت.
کەرەستەکان:
پێنج گێزەر
نیو کەوچک هێل
دوو کەوچک گوڵاو
کەوچکێک ئاوی لیمۆ
نیو کیلۆ شەکر
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا گێزەرەکە دوای
شتنەوەی پاک بکە و پاشان وردی بکە، یان بیدە
لە رەندە و بیخەرە سەر ئاگر و بۆ ماوەی نیو کاتژمێت لەسەر ئاگر بێت.
دواتر تەواوی کەرەستەکانی دیکەی تێبکە و لەسەر ئاگرێکی هێواش دایبنێ بۆ ماوەی
دوو کاتژمێر، لەدوای خەستبوونەوەی لەسەرئاگر دایبنێ و بیخەرە ناو شوشەیەکەوە.
ئ.ل