کۆکە حاڵەتێکی ئاساییە و یەکێکە لە وەڵامدانەوەکانی جەستە بۆ پاککردنەوەی
قوڕگ لە بەڵغەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت پشتگوێ بخرێت بەتایبەت ئەگەر زیادی
کرد.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "روسیا تودەی" ئاماژەی بە سێ چارەسەر
کردووە کە بە ئاسانی لەماڵەوە دەکرێن بۆ رزگاربوون لە کۆکە، بەم جۆرە:
١. هەنگوین
هەنگوین باشترین خواردنە بۆ چارەسەری کۆکەی شەوان، هەروەها تایبەتەندی دژە
هەوکردن و دژە ئۆکسید و دژە بەکتیری تێدایە کە ئارامی دەبەخشن.
٢. غەرغەرەکردن بە ئاو و خوێ
ئاو و خوێ یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی بەکتریا و پاککردنەوەی قوڕگ ، هەروەها
گیرفانە هەواییەکان پاکدەکاتەوە و کۆکە کەمدەکاتەوە.
٣. زەنجەفیل
زەنجەفیل یەکێکە لەو رووەکانەی کە چارەسەری چەندین کێشەی جیاواز دەکات لەوانەش
دڵتێکهەڵاتن و سەرمابوون و کۆکە ئەمەش لەڕێگەی شێدارکردنەوەی قوڕگ و دەم.