پێنج چارەسەری سروشتیی بۆ نەمانی کۆکەی منداڵ لە کاتی خەودا

PM:11:43:29/10/2021

86764 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ هاتنی سەرما و وەرزی زستاندا هەڵامەت و پەتا زیاد دەکات بەتایبەت لە ناو منداڵدا، کە توشی کۆکە و هەوکردنی قورگ دەبنەوە بە جۆرێک خەوی شەوانیان لێ تێکدەدات، باوکان و دایکان دەتوانن لە ماڵەوە و بە گیراوەی سروشتیی ئەو گرفتەی منداڵەکەیان چارەسەر بکەن.

ماڵپەڕی هێڵسی لاینی ئەمریکی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە پێنج گیراوەی سروشتیی کردووە کۆکەی کاتی خەوی منداڵ ناهێڵێت، لەوانەش:

گوێزەر و پرتەقاڵ:

گوێزەرێک بدە لە ڕەندە و دواتر لەگەڵ بڕێک ئاوی پرتەقاڵی فرێش تێکەڵی بکە، بیدە بە منداڵەکەت، بەرگریی بەهێز دەکات و کۆکەکەی کەمدەکاتەوە تاکو وردە وردە نایهێڵێت.

ڕەشکە:

جوان بهاڕدرێت و کەوچکێک هەنگوینی تێکەڵ بکرێت، یاخود دەتوانرێت لە بری هەنگوین شیری تێکەڵ بکرێت و شەوان پێش خەوتن بدرێت بە منداڵ.

نەعنا:

بڕێک گەڵای نەعنا تێکەڵ بە کەمێک ئاو بکرێت و بخرێتە سەر ئاگر، دوای کوڵاندنی جیابکرێتەوە و دابنرێت، لەدوای ساردبوونەوەی کەوچکێک هەنگوینی تێکەڵ بکرێت و بدرێت بە منداڵەکەت.

زەیتی زەیتون:

بڕێکی مە لە شەکر تێکەڵ بە کەوچکێک زەیتی زەیتون بکرێت و بدرێت بە منداڵ بەو جۆرە کۆکەکەی نامێنێت.

لیمۆ و هەنگوین:

ئاوی نیو لیمۆ تێکەڵ بە کەوچکێکی بچوک هەنگوین بکرێت و گیراوەکە شەوان پێش خەوتن بدرێت بە منداڵەکەت.

ئ.ل