چۆنێتی بەکارهێنانی توێکڵی هەنار بۆ نەمانی چەوری ورگ و کەلەکە

PM:01:55:28/10/2021

105476 جار خوێندراوەتەوە

توێکڵی هەنار چەندین تایبەتمەندی گرنگی هەیە لەوانە تواندنەوەی چەوری کۆبووەوەی ناوچە جیاوازەکانی جەستە، کە پێویستە لە گەڵیدا ڕۆژانە وەرزش بکرێت.

ماڵپەڕی سۆمەریە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چۆنێتی ئامادەکردنی گیراوەیەک کردووە کە لە توێکڵی هەنار پێکدێت و ڕۆڵی هەیە لە تواندنەوەی چەوری جەستە بەتایبەت چەوری ورگ و کەلەکە.

بۆ ئەو مەبەستە کوپێک ئاو و کەوچکێکی چێشت توێکڵی هەنار کە وشککرابێتەوە و هاڕدرابێت لەگەڵ کەوچکێکی چێشت زەنجەفیلی هاڕڕاو و بڕێکی کەم چاوی سەوزی وشک ئامادە بکرێت.

سەرەتا ئاوەکە گەرم بکرێت دواتر تەواوی کەرەستەکان تێکەڵ بە ئاوەکە بکرێت و بخرێتە سەر ئاگرێکی هێواش، دوای سێ بۆ چوار خولەک لەسەر ئاگر دابگیرێت و کەمێک گەڵای نەعنای تێکەڵبکرێت.

گرنگە ئەو گیراوەیە بەیانیان لەدوای هەستان لە خەو و پێش کاتی نانی بەیانی بخورێت، یارمەتیدەرە لە تواندنەوەی چەوری دەوری کەلەکە و ورگ، ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی کە گرفتی گەدەت هەیە باشترە پێش بەکارهێنانی ڕێنمای پزیشک وەربگریت.