هەندێک کەس ئارەزووی
خواردنەوەی چا ناکەن، بەڵام شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە گرنگی بدرێت بە خواردنەوەی
چا، چونکە دژە ئۆکسیدە و سوودێکی زۆری هەیە.
" الوطن" کە ماڵپەڕێکی
تایبەتی تەندروستییە لەبابەتێکدا باس لە چەند سوودێکی تەندروستیی خواردنەوەی چا دەکات.
-خواردنەوەی چای سەوز یارمەتی
دابەزاندنی کێش دەدات بەهۆی سوتاندنی چەورییەوە.
-خواردنەوەی چا ئەگەری
تووشبوون بە جەڵدەی دڵ کەمدەکاتەوە و دەمارەکانی
دڵ دەپارێزێت.
-بە شێوەیەکی گشتی پارێزگاری
لە جەستە دەکات دژی خانە شێرپەنجەییەکان چونکە دژەئۆکسیدێکی بەهێزە.
-جەستە شێدار دەکاتەوە.
-پەنکریاس لە نەخۆشییەکان
دەپارێزێت.
-کاریگەرییە خراپەکانی
جگەرەکێشان لەسەر سییەکان کەمدەکاتەوە.
-چای سەوز یارمەتی بەهێزبوونی
ماسولکەکان دەدات.
-ئەگەری تووشبوون بە ئەلزەهایمەر
کەمدەکاتەوە.