ئەگەر دەتەوێت سامانێکی گەورە بەدەستبهێنیت ئەوا دەبێت کۆمەڵێك خووی دروست
و پلانت هەبێت، تا زووتر دەستبکەیت بە جێبەجێکردنی ئەم خووانەش ئەگەری گەیشتنت بە
دەوڵەمەندی زیاتر دەبێت.
لێرەدا باس لە هەشت خوو دەکەین کە یارمەتیت دەدەن بگەیت بە دەوڵەمەند بوون،
وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤"دا باسکراوە، بەم جۆرە:
١. کاری دیکە بکە لەپاڵ ئەو کارە سەرەکییەی دەیکەیت و بە یەك موچە یان بە
یەك کارەوە ژیان بەسەر مەبە.
٢. هاوڕێیەتی ئەو کەسانە بکە کە سەرکەوتوون و توانیویانە دوا کەوتن هەڵبستنەوە
و پارەیەکی باش بەدەستبهێنن و لە کارەکانیان بەرەو پێشەوە بچن.
٣. گەورەتر بیربکەرەوە و خەونەکانت گەورە تر بکە.
٤. پارەکانت بخەرە بوارێکی وەبەرهێنانەوە و تەنها کۆیانمەکەرەوە.
٥. پلان دابڕێژە و نۆت بنوسە و بەپێی خشتەیەكی رۆژانە ژیان بەڕێبکە.
٦. ئامانجی ماددی دیاریکراو دابنێ و بزانە چیت دەوێت بۆئەوەی بتوانیت
هەنگاوی بۆ بنێیت.
٧. وەرە دەرەوە لە ناوچەی حەوانەوە و خۆت ماندوو بکە تا زیاتر بەدەستبهێنیت.
٨. رۆژانە زوو لە خەو هەستە بۆئەوەی رۆژەکەت درێژ ببێت و کاتی زیاترت هەبێت بۆ بەجێهێنانی
پلانەکانت.