ئایا پێویستە هەموو ڕۆژێک خۆت بشۆیت؟

PM:06:34:22/10/2021

5264 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەمان لە ڕۆژێکدا بەلایەنی کەمەوە جارێک خۆمان دەشۆین، بەڵان هەرگیز بیرت لەوەکردووەتەوە کە پێویستە هەموو ڕۆژێک خۆت بشۆیت، ڕاستی بابەتەکە ئەوەیە کە خۆشتنی بەردەوام هەموو ڕۆژێک هیچ سوودێکی بۆ جەستە نابێت.

ماڵپەڕی برایت ساید لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە خۆشتنی ماوەوە دەکرێت چەندین سوودی هەبێت بەبەراورد بە خۆشتنی هەموو ڕۆژێک کە ئەمانەن:

یەکەم: کاتێک ڕۆژ ناڕۆژێک خۆت دەشۆیت کەمتر ئەگەری توشبوونت بە هەوکردن دەبێت، کاتێک هەموو ڕۆژێک خۆت دەشۆیت مایکرۆ ئۆرگازمەکان لەسەر پێستی جەستە وادەکەن پێست کەمتر پارێزراوبن، چونکە پێست پێویستی بە هەندێک جۆری بەکتریا هەیە لەسەری بوونی هەبێت تا بتوانێت ڕوبەڕووی ڤایرۆسەکان ببێتەوە.

دووەم: پارێزگاری لە هێشتنەوەی پێست دەدات بە گەنجی بەهۆی ئەوەی پێست ڕوبەڕووی وشک بوونەوە نابێتەوە و ئەو بەشە چەورەی سەر پێست یارمەتیدەر دەبێت لەوەی پێست نیشنەکانی پیری تێدا دەرنەکەوێت.

سێیەم: یارمەتیدەر دەبێت لەوەی قژت خێراتر گەشە بکاتەوە، کاتێک هەموو ڕۆژێک سەرت دەشۆیت بەشێکی سەرەکی کە لەناو پێستی سەردایە و چەورییەکی تایبەت بە خۆی دەردەدات کە پارێزگاری دەکات لە پاراستنی قژ لە هەر زیانێکی دەرەکی، ئاستی بەرهەمهێنانی کەم دەکات بەڕێژەیەکی بەرچاو و دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو بەندە پارێزەرە بوونی نەمینێت.

چوارەم: کاتێک ڕۆژ نارۆژێک خۆت دەشۆیت یارمەتیت دەدات لەوەی ڕێژەیەکی باشتر چەوری بسوتێنیت بەراورد بەوەی هەموو ڕۆژێک خۆت بشۆیت