زۆرینەی ئەو کەسانەی کە
تووشدەبن بە شێرپەنجەی قۆڵۆن نیشانەی روونیان لێدەرناکەوێت، بەڵام هەندێك نیشانە هەن
کە دەکرێت ئاماژەبن بۆ شێرپەنجەی قۆڵۆن و نابێت پشتگوێ بخرێن.
نیشانە سەرەتاییەکانی
شێرپەنجەی قۆڵۆنیش دەکرێت بریتی بن لەمانە، بەو جۆرە کە ماڵپەڕی "الوطن"
باسیکردووە:
١. خوێنبەربوون لە ناوچەی
کۆم یان دەرکەوتنی خوێن لە پیساییدا.
٢. هەستکردن بە گرژی و
توندی لە ناوچەی ورگدا، هەستکردن بە ئازار و گرژی و گازات.
٣. لەکاتی پیسایی کردندا
هەست بە ئازاری سک دەکرێت.
٤. دوای چوون بۆ تەوالێت
وا هەست دەکەیت بە تەواوتی سکت بەتاڵ نەبووە.
٥. هەستکردن بە ماندوێتی یان
لاوازیی.
٦. دابەزینی کێش بەبێ هۆکار.
٧. گۆڕانی چالاکییەکانی
هەناو، کە لە نێوان سکچوون و قەبزیدا دەبێت.