ئەمشەو کۆتا ئەڵقەی بەرنامەی "کورد
ئەکتەر" لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت، کە تێیدا دوو بەشداربوو دەبنە
براوەی بەرنامەکە و خەڵاتیان بەسەردا دابەشدەکرێت.
بەرنامەی "کورد ئەکتەر" کە
تایبەتە بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو لەسەرەتای وەرزی نوێی کەناڵەکەدا و لە کانوونی
دووەمی ئەمساڵدا پەخشکراوە، هەر یەک لە شوان عەتوف و تەلار هیرانی و پێشڕەو حسێن
وەک لیژنەی بەرنامەکە دەستبەکاربوون و نزیکەی ١٠ مانگە پەخشدەکرێت و ئەمشەو کۆتا
ئەڵقەی دەبێت.
ئەمشەو کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی
کوردستان بەرنامەکە لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی دوو پەخشدەکرێت، کە لە کۆی زیاتر لە
١٢٠ بەشداربوو تەنیا چوار بەشدرابوو لە قۆناغی کۆتاییدا ماونەتەوە و کێبڕکێی بەدەستهێنانی
نازناوی "باشترین ئەکتەر" دەکەن، تێیدا کچێک و کوڕێک دەبنە براوە و
خەڵاتی تایبەت بە بەرنامەکەیان بەسەردا دابەشدەکرێت.
لە چوارچێوەی وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی
دوودا بۆ یەکەمجار بەرنامەی کورد ئەکتەر پێشکەش کراوە، کە یەکەمجاریشە ئەم بەرنامەیە لە عێراق و
کوردستاندا پێشکەش کراوە، ئامانجی سەرەکی بەرنامەکە ئەوەیە کە قەیرانێکی گەورەی
دروستبوونی ئەکتەری گەنج و ئەکتەری تازە هەیە لە کوردستاندا، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ پاڵپێوەنانی
کەلتووری دروستبوونی ئەکتەری گەنجی باشن لە نێر و مێ.
ئ.ل