ئامادەکردنی مەخلەمە بۆ نانی بەیانی

AM:08:15:21/10/2021

5448 جار خوێندراوەتەوە

مەخلەمە یەکێکە لە خواردنە خۆشە کوردەوارییەکان و ئامادەکردنی ئاسانە و کاتێکی کەمی دەوێت، دەتوانرێت بە هێلکە یان بەبێ هێلکە ئامادەبکرێت، زۆربەی خەڵکی ئارەزوو دەکەن لەنانی بەیانیدا بیخۆن، چونکە وزەی زۆر بەجەستەیان دەبەخشێت و تاکو کاتێکی درەنگی ڕۆژ هەست بە تێریی دەکەن.

کەرەستەکانی:

چوار سەلک تەماتە

دوو سەلک پیاز

دوو بیبەری سەوز

سێ هێلکە

کەوچکێکی بچوک ئاڵەتی ڕەش

ڕۆن

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا پیازەکان دەجنرێت و لە تاوەیەکدا پیازە جنراوەکان و کەمێک رۆنی تێدەکرێت و لەسەر ئاگرێکی مامناوەند دادەنرێت تا کەمێک پیازەکان ئاڵ دەبێت.

هێلکەکان دەشکێنرێتە ناو قاپێکەوە و دەشڵەقێنرێت دواتر دەکرێت بەسەر پیاز و ڕۆنەکەدا تاوەکو کەمێک دەبرژێت.

بیبەر و تەماتەکە بەوردی بجنرێت، بەڵام بەرگی تەماتەکە لێدەکرێتەوە و دەخرێتە ناو تاوەکەوە دواتر خوێ و ئاڵەتە رەشەکەی پێوەدەکرێت، لەگەڵ کەرەستەکانی تردا تێکەڵی یەکتر دەکرێت و جار جارە دەشێوێنرێت، سەری دادەپۆشرێت تا تەماتەکە نەرمدەبێت، لەکۆتاییدا لەگەڵ نان و ماستاو پێشکەش دەکرێت.

ئ.ل