یانەی نیوکاسڵ بۆ لایەنگرانی: تکایە جلی عەرەبی لەبەر مەکەن

PM:10:01:20/10/2021

3184 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی موحەمەد بن سەلمان شازادەی سعودیە یانەی ئینگلیزی "نیوکاسڵ یونایتد"ـی کڕی، بەشێکی زۆری هەوادارانی ئەو یانەیە وەک خۆشی دەربڕینێک بە جلوبەرگی کلتوری عەرەبییەوە دەگەڕێن و وێنە و ڤیدیۆ بڵاودەکەنەوە.

پەڕەی فەرمی یانەی نیوکاسڵ لە پۆستێکی فەیسبووکدا نوسیویەتی "نیوکاسڵ یونایتد زۆر بە میهرەبانی داوا لە لایەنگرانی دەکات کە دووربکەونەوە لە لەبەرکردنی جلی عەرەبی نەریتی یان جلوبەرگی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یارییەکاندا."

ئاماژە بەوەش دراوە کە هیچ کەس لە نێو دەستەی خاوەندارێتی نوێ بە هیچ شێوەیەک بە ئاهەنگگێڕان و خۆشی دەربڕینی لایەنگرانی یانەکە بەو شێوە جیاوازە و بەجلوبەرگی عەرەبییەوە دڵگران نەبوون و هەستیان بە بێ ڕێزی نەکردوە، بەڵام سەرەڕای ئەوە لەبەرکردنی جلوبەرگی لەو جۆرە لە رووی کلتووریەوە رەنگە بۆ کەسانی تر بە بێ رێزی دابنرێت.

یانەی نیوکاسڵ یونایتد (New castle United) یانەیەکی تۆپی پێی ئینگلیزیە لە شاری نیوکاسڵی بەریتانیا لە خولی ئینگلیزی پلە یەک یاری دەکات لە ساڵی ١٨٩٢ دامەزراوە، لە ئێستادا موحەمەد بن سلمان شازادەی سعودیە خاوەنداریەتی دەکات.